پاریس وەک یەکەم یانەی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا خۆی وەک پاڵەوان ناساند

2025-04-05 23:27:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – لەنێو سەرجەم پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا، پاریس سانجێرمان کەمترین کاتی ویست بۆ بەرزکردنەوەی نازناوی نێوخۆیی. لەسەر ئاستی ئەوروپا، خولەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا دادەنرێن بە بەهێزترین خول لە سەرانسەری کیشوەرەکە. پی ئێس جی بە راهێنەرایەتی لویس ئێنریکی تەنها 28 هەفتەی بەس بوو بۆ یەکلاییکردنەوەی نازناوەکە دوای بردنەوەکەی ئەمشەویان 1-0 لە ئانجی. …