English | عربي

سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌


سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌

2019/05/04 | 20:45

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر بڕیاره‌ سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆببێته‌وه‌ تیایدا هەنگاوەکانی حکومەتی خۆجێیی بۆ مانگی رەمەزان و چۆنیەتی سود وەرگرتن لە توانای هێزی کار له‌ فه‌رمانگه‌كان تاوتوێ دەكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ میوانداری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری ده‌كرێت .مه‌ریوان پیرباڵ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، سبه‌ی یەکشەممە 5/5/2019 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە67 ئەنجام ده‌دات .وتیشی، ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هەنگاوەکانی حکومەتی خۆجێیی بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ میوانداری نەبەز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ده‌كرێت .ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنیه‌تی سود وه‌رگرتنی هێزی كار له‌ فه‌رمانگه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رێباز بێركۆتی بابه‌تێك پێشكه‌ش ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌ش میوانداری هه‌ریه‌ك له‌ یوسف چاوشین بەرێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، و عارف حیتۆ بەرێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کوردستان،و کارزان عه‌لی بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی کاری هەولێر ده‌كرێت .








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending