English | عربي

لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت


لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2019/05/04 | 22:15

(هەواڵ كوردستان)-

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە سبەی مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتەکە دابەش ناکرێ.

 

لیوا بەکر سدیق ،بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو سبەی 5ی ئایار مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێ،بەڵام پارەمان لە دارایی بۆ نەهاتووە بۆیە سبەی مووچە دابەش ناکرێ".

 

گوتیشی: "ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵ دەبین و چاوەڕوانی ئەوەین تەمویلمان بکەن بۆ ئەوەی دووشەممە مووچە دابەش بکرێ".

 

سەچاوەیەک لە گەنجینەی هەرێم بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی ئەوەن کە لیستی مووچەیان بۆ ڕەوانە بکرێ،بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending