English | عربي

قایمقامی هه‌ولێر: لە مانگی رەمەزاندا رێگری له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ ده‌كه‌ین


قایمقامی هه‌ولێر: لە مانگی رەمەزاندا رێگری له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ ده‌كه‌ین

2019/05/05 | 13:55

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر قایمقامی قەزای ناوه‌ندی هەولێر رایگەیاند، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا 24 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت، دەشڵێت، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگری له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك ده‌كه‌ن له‌ بازاڕه‌كاندا.له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه‌كانمان له‌ چاودێریكردنی بازاڕه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و كاره‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌  

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئەمڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه‌كانمان له‌ چاودێریكردنی بازاڕه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و كاره‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كانمان زیاتر ده‌بێت، لیژنه‌كان له‌ شه‌وانی ره‌مه‌زاندا له‌ كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه‌ له‌ شه‌وانی ره‌مه‌زان جموجۆڵی هاوڵاتیان زیاتر ده‌بێت".

دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخ به‌رزبونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگری له‌به‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ ده‌كه‌ین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخ به‌رزبونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگری له‌به‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قسه‌ له‌گه‌ڵ بازرگانان كراوه‌، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش هه‌ستی به‌ پێشێلكاریه‌ك كرد پەیوەندی بكه‌ بە ژمارەی لیژنەكانی قایمقامیەت".قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راشیگەیاند، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا 24 كاتژمێردا كاره‌با به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت به‌ كاره‌بای نیشتیمانی و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانیشەوە.رونیشیکردەوە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی هاتوچۆ پلانی تایبه‌تیان داناوه‌ بۆ رێكخستنی هاتوچۆ له‌ مانگی ره‌مه‌زان و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و ئارامی و سه‌قامگیری شاری هه‌ولێر.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending