English | عربي

کاتی گەیشتنی پارەکە و دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا


کاتی گەیشتنی پارەکە و دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا

2019/05/05 | 14:40

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆ یان سبەی پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بکرێت، بەڵام نەکرا و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاقیش ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ یان سبەی، پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی پێشمەرگە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

 

دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: ”دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق كرد و گوتی، ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی پارەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە، دراوە“.

 

دکتۆر بەشیر ئاشکرای کرد: ”ئەمڕۆ یان سبەی، پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و گه‌یشتنه‌كه‌شی مسۆگه‌ر بووه‌“.

ڕوونیشی کردەوە: ”پاره‌كه‌ چه‌ند رێكارێكی بانكی ماوه‌، ده‌نا هه‌موو شتێكی ته‌واو بووه‌“.

 

لە کاتێکدا بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی هۆکاری فەرمی ڕابگەیەندرێت، دواخرا و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد کە ڕۆژی سێشەممە  مووچەی وەزارەتەکە دابەش دەکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی خشتەکە بەم شێوەیە دەبێت:

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی پەروەردە.

رۆژی پێنجشەممە ٩ی ئایاری ٢٠١٩: مووچەی وەزارەتی دارایی

 رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو: وەزارەتی تەندرووستی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending