بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە، رەیان کلدانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ دەکات

2025-04-15 01:18:05 - سەرچاوە: هەورامان نیوز
هەورامان نیوز رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، بەبۆنەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە. کلدانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: بەناوی خۆمان و لە رێگەی بەڕێزتانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بەبۆنەی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە. […]