سلێمانى..به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه دوو تۆمه‌تبار دەستگیرکرا
2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوە، به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه، مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری و کوردسات دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر کرد. پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندوە،له‌سه‌ر سکاڵای هاوڵاتییه‌ک مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد که هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سکاڵاکاری کردبوو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ نه‌کات وێنه‌کانی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه،له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ک. م. ڕ.) له‌دایکبووی 1991، ره‌گه‌ز نێر، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه راگیراوه و دانی به‌تاوانه‌که‌یدا ناوه. پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌دوای سکاڵای ژنێک مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی کوردسات به‌هاوکاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان – نوسینگه‌ی کوردسات تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد که هه‌ستاوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاوی ژنەکە. پۆلیس راشیگه‌یاند که “له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ڕ.م.) دانیشتوی شاری هه‌ولێر به‌فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراوه و دانی ناوه به‌وه‌ی که له‌ڕێگه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وێنه‌ی نه‌شیاوی سکاڵاکاری بڵاوکردۆته‌وه”.