English | عربي

ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ لە زیادکردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێن


ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ لە زیادکردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێن

2019/05/06 | 01:40

(هەواڵ كوردستان)-

جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ زیادکردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێت و له‌ 100%ی داهاته‌كه‌شی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج ده‌كریت‌ .

 

كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ڕایگەیاندووە"له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ ئاماده‌بوونی م.ئازاد تۆفیق ، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، د.سامی جه‌لال ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیوا ڕزگار، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ، عه‌مید فه‌ریدوون، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی و عه‌مید حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌باره‌ت به‌ تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و چۆنییەتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری (1502)ی 13|3|2019، كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌".

 

ئاماژەی بە ئەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکە بڕیاردراوه‌ ڕێكاری درووستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاسپاردنی كۆمپانیای جیبه‌جیكار په‌له‌ی تێدا بكرێت.

 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك به‌ كۆی ده‌نگ نووسراوه‌ و واژۆی كراوه‌، له‌وانه‌ فرۆشتنی ژمارەکان به‌ زیادکردنی ئاشکرا بێت، دوو لیژنه‌ بۆ خه‌مڵاندن و فرۆشتنی ژماره‌كان درووست بكرێت و ژماره‌ی حسابی بۆ بكرێته‌وه‌، له‌ (100%)ی ئه‌و داهاته‌ بۆ پڕۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پاریزگاكه‌ خه‌رج بكرێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending