English | عربي

بەوێنە.. دڵنیا قەرەداغی بە لەچکەوە دەردەکەوێت


بەوێنە.. دڵنیا قەرەداغی بە لەچکەوە دەردەکەوێت

2019/05/06 | 14:45

(هەواڵ كوردستان)-

دڵنیا قەرەداغی، خانمە ھونەرمەندی کورد، نوێترین وێنەی خۆی بە لەچکەوە لە میسڕ بڵاو کردەوە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە ڕێگەی ھەژمارە تایبەتیی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نوێترین وێنەی خۆی بە بۆنەی ھاتنی مانگی ڕەمەزان بە لەچکەوە بڵاو کردووەتەوە.

نزیکەی سێ ساڵە دڵنیا قەرەداغی ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە و تەنیا لە ھەرێمی کوردستان بەشداریی چەند ئاھەنگ و بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کردووە، سێ ساڵ لەمەوبەر گۆرانی بۆ پێشکەشی زنجیرە درامایەکی میسری گوت، کە لە مانگی ڕەمەزاندا پەخشکرا.

دڵنیا قەرەداغی لە میسڕ دەژی، لەوێش ماوە ماوە بەشداریی چالاکییە ڕۆشنبیری و ھونەرییەکان دەکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending