English | عربي

شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی وێنەی منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە


شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی وێنەی منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە

2019/05/08 | 20:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی بۆ یەکەمین جار وێنەی خۆیان و مناڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردوە، میدیاکانی بریتانیاو جیهانیش گرنگییەکی زۆریان بەباتەکەدا.بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی نیوز، ئەمرۆ چوارشەممە شازادە هاریسۆن ویندسۆر شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی لەکۆشکی ئێدنبێرگەوە وێنەی خۆیان و منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە.وێنەی شازادەی نوێ روپەری رۆژنامە و گۆڤارەکانی داگیرکرددواتر میدیاکانی بریتانیا و جیهانیش گرنگی زۆریان بەباتەکەدا و وێنەی شازادەی نوێ روپەری رۆژنامە و گۆڤارەکانی داگیرکرد.شازادەی نوێ ناونراوە ئارشی و ناوەکەی دەبێتە ئارشی هاریسندواتر بڵاوکرایەوە کە شازادەی نوێ ناونراوە ئارشی و ناوەکەی دەبێتە ئارشی هاریسن. تا ئێستا تایتڵێکی شاهانە بۆ منداڵە تازەبوەکەی خێزانی شاهانە دانەنراوە، بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە بەلەدایکبونی ئەم نەوە نوێیەی شاهانە لەئێستادا شا و شاژنی ئێدنبێرگ ئاشنابون بەهەشتەمین نەوەی خۆیان.

ئارشی تەمەنی تەنها دو رۆژ و نیوە و لەبارەیەوە شازادە میگانی دایکی دەلێت " بەراستی هەستێکی خۆشم هەیە، منداڵەکەم زۆر دەرونی ئارامە و زۆر جوانە، بەڕاستی هەستی دایکایەتی بۆ شازادەی داهاتوی بریتانیا هەستێکی زۆر خۆشە." 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending