English | عربي

ئاسایشی سلێمانی ده‌قی دانپێدانانی گرووپێكی سه‌ر به‌ نه‌وه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه‌


ئاسایشی سلێمانی ده‌قی دانپێدانانی گرووپێكی سه‌ر به‌ نه‌وه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

2019/05/10 | 15:40

(هەواڵ كوردستان)- K24 – هه‌ولێر:

ده‌زگای ئاسایش له‌ شاری سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی گرووپێكی سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی نه‌وه‌ی نوێ: 

ئه‌م دۆسیه‌ له‌ رۆژی 24 / 4 / 2019 به‌سكاڵاكردنی په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ( شادی نه‌وزاد ) و له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌  ده‌ستیپێكرد.

پاڵپشت،  به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ، له‌ رۆژی 29 / 4/ 2019 كه‌ تێدا ھاتووه‌  (ئه‌م روداوه‌ به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوه‌ واته‌ تاوانی رێكخراوه‌ و سروشتێكی ترسناكی ھه‌یه‌ بۆیه‌ پاڵپشت به‌ ماده‌ی سێ له‌ بڕگه‌ی ھه‌شت له‌ یاسای ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ژماره‌ پێنج ساڵی 2011 ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م دۆسییه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم )

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا،  ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ، لێكۆڵینه‌وه‌ و  به‌دواداچوونی وردی  ده‌ستپێكرد ، بۆ تاوانێكی رێكخراو، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ، له‌ژێر بڕیارو رێنمایی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌.

 پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد  ، چه‌ند كه‌سێك ،  له‌ ئوفیسی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی ، له‌ رێوشوێنیێكی یاسایی و به‌ چاودێری دادوه‌ر ده‌ستگیركران ، به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ش كه‌ له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی  ، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی حه‌شاردرابوون ،   به‌ چاودێری داده‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ ، ھێزه‌كانمان ده‌ستگیریانكردن. بۆ رایگشتی روونده‌كه‌ینه‌وه‌: 

ئه‌م كه‌یسه‌،  تایبه‌تمه‌ندی ھه‌یه‌ و سروشتێكی ترسناكی ھه‌یه‌ و په‌یوه‌ندیداره‌، به‌ ئادابی گشتی و ئه‌خلاقی گشتی و به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌.

بۆیه‌ ده‌زگاكه‌مان تا ئێستا ھیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

به‌ڵام سه‌رئه‌نجام، بۆئه‌وه‌ی رێگریبكه‌ین له‌ شێواندنی راستییه‌كان كه‌ به‌ مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكه‌ن و راستیته‌كانیان لێبشێوێنن.

بۆیه‌ له‌ پێناو ده‌رخستنی راستییه‌كان و پاراستنی مافی ھه‌موو لایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌ پێویستمان زانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش  له‌ نزیكه‌وه‌ و له‌زاری تۆمه‌تبارانه‌وه‌ گوێبیست و شاھیدی روداوه‌كان بن تا ھه‌موومان پێكه‌وه‌ رێگریبكه‌ین له‌ دووباره‌ ئه‌نجام دانی تاوانی رێكخراوی، له‌م چه‌شنه‌ ، تا خه‌ڵك، له‌ ژیانێكی ئارام و ئاسوده‌یی و سه‌ربه‌رزانه‌،  بژین و دوربن له‌ ناوزڕاندن، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی دامه‌زراوه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستانه‌و له‌م رووه‌شه‌وه‌ درێغیمان نه‌كردوه‌و نایكه‌ین.

ھه‌موو لایه‌كیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌،  كه‌ له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیداین ، رێگه‌ به‌ھیچ كه‌س  و لایه‌نێكیش ناده‌ین ، یاساو مافه‌ تایبه‌تییه‌كان و ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك بشێوێنن ، له‌و پێناوه‌شدا بكه‌ران و تۆمه‌تباران و ھاوكارو ھاوبه‌شه‌كانیان، ده‌ستنیشانده‌كه‌ین و راده‌ستی عه‌داله‌ت و دادگایان ده‌كه‌ین ، تا سزای خۆیان وه‌ربگرن.

له‌م ده‌رفه‌ته‌دا، به‌ پێویستیشی ده‌زانین، داوا بكه‌ین،  له‌ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران به‌ڕێز، له‌ ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌وڵی جدی بده‌ن، بۆ ھه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ، به‌ شێوه‌یه‌ك ، كه‌ سزاكه‌ی توند بكرێت ، به‌تایبه‌ت بۆ تاوانه‌ رێكخراوه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ ھه‌ڕه‌شه‌ن ، بۆ مافی تایبه‌تی خه‌ڵك و كه‌سایه‌تییه‌ گشتییه‌كان. 

بۆ ھه‌موو لایه‌كیشی  رونده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌م رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌ یاساییه‌كاندان ، ته‌نھا ھێزه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگای ئاسایش بڕیاره‌كانی دادگایان جێبه‌جێكردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن و له‌به‌ر ھه‌ستیاری دۆسیه‌كه‌ و په‌یوه‌ست به‌ ئاداب و ئه‌خلاقی گشتی و به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، چه‌ندین زانیاری و به‌ڵگه‌ی مه‌ترسیدار، په‌یوه‌ست ( به‌ لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافی كه‌سێتی ) مان پاراستووه‌و نه‌مان خستۆته‌ ڕوو، بۆ دادگاو لێكۆڵینه‌وه‌كان جێمانھێشتوون.

 له‌گه‌ڵ رێزماندا

ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending