قوباد تاڵه‌بانی: پێكه‌وه ژیان له كوردستان ده‌پارێزین
2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی نه‌ینه‌وا له كوردستانن. به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4-12-2019 كۆڕبه‌ندی وه‌به‌رهێنانی نه‌ینه‌وا به ئاماده بوونی كۆمپانیاكانی عیراق، هه‌رێمی كوردستان، وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكا له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و تێیدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند: كوردستان ده‌بێت ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌واو له‌ئێستاشدا یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له هه‌رێمی كوردستانن. قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: ئێمه له‌ساڵی 2014 تا ئێستا قۆناغێكی سه‌ختمان بڕی به هۆی شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا، له‌ئێستا توانیومانه كه پرۆسه‌ی چاكسازی به تایبه‌تی له ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كاره‌با بكه‌ین و هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا. جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و پێكه‌وه ژیان ده‌پارێزین له‌نێوان نه‌ته‌وه و ئایینه جیاجیاكان و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ بونیادنانه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندیش كاری زیاتر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه بكات. PUKmedia