English | عربي

لەبارەی‌ چەندمادەیەكی‌ خۆراكیەوە هۆشداری‌ بەدانیشتوانی‌ ‌ سلێمانی‌ ده‌درێت


لەبارەی‌ چەندمادەیەكی‌ خۆراكیەوە هۆشداری‌ بەدانیشتوانی‌ ‌ سلێمانی‌ ده‌درێت

2019/05/14 | 15:09

(هەواڵ كوردستان)- لەبارەی‌ چەند مادەیەكی‌ خۆراكیەوە هۆشداری‌ بەدانیشتوانی‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هەڵەبجە و ئیدارەكانی‌ گەرمیان و ڕاپەڕین دەدرێت.

لەكۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا لەئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی،‌ محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگا ڕایگەیاند،وەكو ئەنجومەن هۆشداریەك بەدانیشتوانی‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی‌ گەرمیان و ڕاپەڕین دەدەین كە چەند خۆراك و شمەكێكی‌ هاوڵاتیان هاتۆتە بازاڕەكانەوە كە بەكارهێنانیان مەترسیدارە.

وتیشی‌ :دوای‌ بەدواداچونمان، بۆمان دەركەوت لەم مانگی‌ ڕەمەزانەو پێشتریش هەندێك كاڵاو شمەك و خواردن هێنراونەتە هەرێمی‌ كوردستانەوە كە بەبێ‌ گوێدانە یاساو ڕێنماییەكانی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و پلاندانان و كۆنترۆڵی‌ جۆری‌ هێنراون و تەقلیدن، بۆیە هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە خۆیان بەدوربگرن لەكڕین وخواردنیان، چونكە مەترسیدارن.

هه‌روه‌ها جۆرێكی‌ پەنیر هێنراوەتە بازاڕەكانی‌ سلێمانیەوە كە لەهەمانكاتدا تەقلیدەكەشی‌ هاتوە، بۆیە دەبێت هاوڵاتیان زۆر وردبن لەكاتی‌ كڕینی خۆراك و پێویستیەكانیاندا، ناكرێ‌ لەبەر بەرژەوەندی‌ چەند بازرگانێك ژیانی‌ هەمومان بكەوێتە مەترسیەوە.

باسی له‌وه‌شكرد،ئێمە ڕوی‌ دەممان دەكەینە لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێویستەو دەشبێت حكومەت كاری‌ جدی‌ بكات بۆ ڕێگریكردن لەو دیاردەیە، چونكە بەداخەوە لەحاڵەتەوە بۆتە دیاردەو لەچەندین مۆڵ و ماركێتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بابەتی‌ مەترسیدار بونیان هەیە كە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێن و بەدەرە لەڕێنماییەكان، بۆیە هیوادارین داواكاری گشتیی لەبەر بەرژەوەندی‌ و تەندروستی‌ هاوڵاتیان بێتەسەرخەت و ئەو مەترسیە گەورەیە بنبڕبكات.

لای‌ خۆیشیەوە سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، “هەموو ئەو كاڵایانەی‌ دەهێندرێنە ناو هەرێمەوە پێویستە بەگوێرەی‌ تایبەتمەندی‌ عیراق بێت، بۆ نمونە ماوەی‌ دەرچون و بەسەرچونی‌ بەشێوەیەكی‌ بەرچاو لەسەر نوسرابێت و ناشبێت بەهیچ شێوەیەك ئەو وادەیە بەلەزگە نوسرابێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending