هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی: یەکەم ڕۆژی جەژن ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە

كەشناسی: یەکەم ڕۆژی جەژن ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە
كەشناسی: یەکەم ڕۆژی جەژن ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە

2020-05-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 34 و سلێمانی 35 و دھۆك 32 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە، بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە.