English | عربي

سلێمانی... ڕێكخراوێك ناوی کەسانی بێکار تۆمار دەكات


سلێمانی... ڕێكخراوێك ناوی کەسانی بێکار تۆمار دەكات

2019/05/14 | 18:10

(هەواڵ كوردستان)- بۆ مەبەستی دۆزینەوەی هەلی كارە

قایمقامی قەزای ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند سبەی چوارشەممە ڕێکخراوێکی بیانی ناوی کەسانی بێکار لە سنوورەکە تۆمار دەكات.

کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی کەسانی بێکار، ڕێکخراوی Gizی ئەڵمانی بە ھاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە نیازن سبەی چوارشەممە بێنە قەزای ماوەت.

گوتیشی ڕێکخراوەکە لە کتێبخانەی گشتیی شارەکە ھەڵدەستێت بە ناونووسینی ھەموو ئەوانەی بێکارن و تەمەنیان ١٨ بۆ ٦٠ ساڵە، کە پێویستە ھیچ مووچەیەکی نەبێت.

کامەران حەسەن ڕوونی کردەوە ئامانج لەو کارەی ڕێکخراوەکە ئامادەکردنی ئامارێکی بێکارانە بە مەبەستی دۆزینەوەی کار، ھاوکات بەڵێنیشیان داوە کە چەند پڕۆژەیەکی بچووک لە سنوورەکە ئەنجام بدەن و ئەوانەی ناویان دەنووسرێت دەتوانن کاری تێدا بکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending