English | عربي

بە وێنەوە... لە توركیا پێشبڕكێیەكی شاجوانی جیهانی بەڕێوەچوو


بە وێنەوە... لە توركیا پێشبڕكێیەكی شاجوانی جیهانی بەڕێوەچوو

2019/05/14 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)- كچێكی فینلاند بە شاجوانی موغڵا هەڵبژێردرا

له‌ میانی پێشبڕكێی شاجوانی Miss 7 Continents 2019 كه‌ دوێنێ دووشەممە له‌ شارۆچكه‌ی بۆدروم سەر بە پارێزگای موغڵا ئه‌نجام درا، كاتارینا جه‌سیلیوس هەڵگری رەگەزنامەی فینلاند پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.

پێشبڕكێیەكه‌ له‌ لایه‌ن دیزاینه‌ری پۆشاك ئاشۆت خاچاتریانه‌وه‌ رێك خرا، كێبڕكێكارانی 20 وڵات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ توركیا، فینلاند، ئۆكراینا، رووسیا، بیلاڕووس، ئه‌رمینیا، كازاخستان، پورتوگال، لیتوانیا، سیبریا، كۆریا و پۆڵه‌ندایان لەنێودابوو، به‌ جلوبه‌رگی جۆراوجۆر چوونه‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ بنكه‌ی ئۆاسیس له‌ بۆدروم.

له‌ پێشبڕكێیەكه‌دا كاتارینا جه‌سیلیوس كه‌ له‌ فینلاندەوە بەشدار بوو، بووه‌ براوه‌ی یه‌كه‌م و به‌ دوای ئه‌ویشدا لاینی له‌زاله‌ی لیتوانی، ناتالیا بێلیایڤای سیبیری، ئانوش ساهاكیانی ئه‌رمه‌نی و ئاندژێلا ڤوكادینۆڤیچی مۆنتینیگرۆی له‌ ریزبه‌ندی براوه‌ی دووه‌م تا پێنجه‌مدا هاتن.

دوای ئه‌وه‌ی تاج خرایه‌ سه‌ر پێنج براوه‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیەكه‌، كێك له‌ت كرا و به‌م جۆره‌ش كۆتایی به‌ پێشبڕكێیەكه‌ هات.

ئه‌وانه‌ی توانیان بگه‌نه‌ ئه‌و ئاستانه‌ ده‌توانن به‌شداری له‌ پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردووندا بكه‌ن كه‌ له‌ ٢٠ی تشرینی دووه‌مدا له‌ مالیزیا ئه‌نجام ده‌درێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending