په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان
ھەولێر-KDP. info- جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم هاتنه‌وه‌ى ئه‌م جه‌ژنه هانده‌رى زیاترى هه‌موومان بێت بۆ ته‌بایى، یه‌كڕیزى، لێبورده‌یى، پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن، له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى بهێنێت و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له كه‌ش و دۆخێكى باشتردا بكه‌ینه‌وه.
جه‌ژن له كاتێكدا دێته‌وه كه هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى بووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موومان له هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه، یه‌كڕیز و ته‌با كار بكه‌ین و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان. ته‌نها به كارى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوكاریى هه‌موو لایه‌كمان، وه‌ك قه‌یرانه‌كانى پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنین و پێكه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان وەک چەترێک دەبێت بۆ تەبایی و یەکگرتووییی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاته‌كانى كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیكردنى هاووڵاتیان بە ته‌واوى جیاوازیی ئینتیمای حزبی و سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتوورییه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان، له كار و هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له هه‌مووان پیرۆز بێت، هیواى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستییه‌كى باش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم و داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌م ڕێنمایییه‌كانى خۆپارێزى ڕه‌چاو بكه‌ن.
خواى مه‌زن كوردستان و هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
23/5/2020