هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی: ئەمشەو باران بارین زیاتر دەبێت

كەشناسی: ئەمشەو باران بارین زیاتر دەبێت
كەشناسی: ئەمشەو باران بارین زیاتر دەبێت

2019-12-25 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان باران بارینى 12 کاتژمێری ڕابردوى هەندێک لە ناوچەكانى هەرێمی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەدا كەشناسی هەرێم راشیگەیاند،"بەفرێکى کەم لە حاجى ئۆمەران و چیاکانى دەوروبەرى مێرگەسۆر و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانى تر باریوە و ئەمشەویش بارانبارین زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.
 
هەروەها رێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردوی راگەیاند بەم شێوەیە:
هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام: دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ: 0.3 ملم
کەرکوک: دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ: دڵۆپ دڵۆپ
ئاکرێ: 0.2 ملم
بامەرنێ: 0.2 ملم
بارزان: 0.2 ملم
مێرگەسۆ:ر 4.2 ملم
ئامێدى: 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران: 1.0 ملم
هەڵشۆ: 0.2 ملم
کانى ماسى: 1.0 ملم