English | عربي

لیزا كاكەیی: بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكان بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كوردە


لیزا كاكەیی: بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكان بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كوردە

2019/05/15 | 11:35

(هەواڵ كوردستان)-

 

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هاوشێوەی زەمانی بەعسییەكان، دەست كراوە بە بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكان و ئامانجیش لێی كەمكردنەوەی رێژەی كوردە بۆ سەرژمێریی ساڵی 2020 و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان. 

 

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هاوشێوەی زەمانی بەعس، دەست كراوە بە بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكان و پرۆسەكەش لە چوارچێوەی پیلانێكی پێشوەختەدا جێبەجێ دەكرێت، كە هەر لە خانەقینەوە تا مەخموور و بەرفراوانە و بە دوو شێوە بەڕێوە دەچێت،  یەكێك لەوانە، ئەنجامدانی توندوتیژییە بە مەبەستی تۆقاندن، كە لە سنووری خانەقین بە كوشتن دەستیان پێكردووە، نموونەش ئەوەیە كە لە ماوەی چه‌ند رۆژى ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی كورد لەو ناوچەیە شەهید كراون".

 

‎بە گوتەی كاكەیی، خەڵكی بە ڕەگەز عەرەب رۆژانە بۆ سنووری شاروچكەی مەخموور و گوندەكانی دەوروبەری دوبز و كەركووك هاوردە دەكرێن، كە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەو پرۆسەیەدا هاوكار و رێخۆشكەرن.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ‌"بێگومان ئەم هەنگاوە پیلانێكی سیاسیی پێشوەختە و نەخشەبۆداڕێژراوە و دەیانەوێت لە پاڵ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە كوردستانییەكان، هەوڵیش بدەن تا پێش ساڵی 2020 كە بڕیارە لە عێراق پرۆسەی سەرژمێری ئەنجام بدرێت، ناسنامەی كورد لە كەركووك و مەخموور و شنگال و خانەقین و تەواوی ناوچەكانی دیكە تا ئەوەندەی دەتوانن كەم بكەنەوە، هەروەها ئەم هەنگاوانە بۆ كەمكردنەوەی دەنگی كوردە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەو ناوچانە و بە تایبەتیش لە كەركووك".

 

نەشوان بەرزنجی

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending