بۆ سێهەمین جار بینای کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەجەف سوتێنرا
2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
شه‌وی رابردوو بۆ جاری سێیه‌م ئاگر له بینای كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف کەوتەوە. میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه خۆپیشانده‌رانی ناڕازی شاری نه‌جه‌ف تایه‌یان له‌به‌رده‌م بینای كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران سووتاند و دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كونسوڵخانه‌كه سووتا. سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ جاری دووه‌م ئاگر له كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف كه‌وته‌وه. شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری ناڕازی ئاگریان له بینای كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف به‌ردا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی توندی ئێرانی لێكهوتهوه. عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وباره‌وه وتی: “داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه و به توندی و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه هێرشیان كرده‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری نه‌جه‌ف و وێرانیان كرد”. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای له حكومه‌تی عیراق كرد به‌رپرسیارێتی خۆی له پاراستنی دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كان و شوێنه دیپلۆماتییه‌كانی ئێران له عیراق له ئه‌ستۆ بگرێت. پێشتریش خۆپیشانده‌ران له شاری كه‌ربه‌لا چه‌ند جارێك هێرشیان كردبووه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی ئێران به هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌و هێز و كه‌سایه‌تییانه ده‌زانن كه ئێستا حوكمڕانی عیراق ده‌كه‌ن. ده‌ركردنی ئێران له عیراق، یه‌كێكه له‌و دروشمانه‌ی كه خۆپیشانده‌رانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌یڵێنه‌وه.