English | عربي

پەروەردەی سلێمانی بۆ ساڵی داهاتوی خوێندن بڕیاری یەکپۆشی دا


پەروەردەی سلێمانی بۆ ساڵی داهاتوی خوێندن بڕیاری یەکپۆشی دا

2019/05/15 | 14:50

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم پەروەردەكان ئاگادار دەكاتەوە، پێویستە بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە گشت قوتابخانەكاندا پەیڕەوی سیستمی یەكپۆشی بكرێت.بەپێی بڕیارەكە پەروەردە جلوبەرگی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی دیاریکردوە و داوا دەكات بە زوترین كات گشتاندنی بۆ بكرێت.بەپێی بڕیارەکە، جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی ئیسلامی)، بۆ کچان پانتۆڵی رەش یان تەنورەی رەش لەگەڵ کراسی سپی، بۆ کوڕانیش پانتۆڵی رەش یان کابۆی رەش لەگەڵ کراسی سپی.هەروەها بۆ قۆناغەکانی حەوت و هەشت و نۆ بۆ کچان و کوڕان پانتۆڵی نیلی و کراسی سپی، بۆ قۆناغی یەک تا شەشی بنەڕەتی بۆ کچان تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ کراسی سپی، بۆ کوڕانیش پانتۆڵی رەساسی و کراسی سپی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending