هەواڵی کوردستان ئێستا

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

2020-05-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ھەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان پەیامێكی بڵاوكردەوە، ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، پیرۆزبایی لە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و، هێزی پێشمەرگەی كوردستان و، کادیر و ئەندامان و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان و، ھەروەھا كارمەندانی دەزگا ئەمنی و تەندروستیەكانی كوردستان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە بە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە و مایەی دڵنەوایی و ئارامیی بێت بۆ گەلەكەمان.

جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ لە هەلومەرجێكی نالەباردا هاتەوە كە قەیرانی تەندروستی و پەتای كۆرۆنا هەرێمی كوردستان و جیهانی گرتۆتەوە بەمەش قۆناغێكی نوێ و هەستیاری خستۆتەوە و کاریگەری چەند لایەنەی بەسەر ژیانی هاوڵاتیاندا هەیە، ئێمە وێرای سوپاسگوزاریمان بۆ هاووڵاتیان لە خۆپارێزی و پابەندبوونیان بە رێنماییە تەندروستیەكان، هیواخوازین ئەو جەژنە ببێتە مایەی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانی بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان و دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر تەبایی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسیەكان، هەروەها هەوێنی پتەوتركردنی گیانی پێكەوەژیان و برایەتی بێت بۆ تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان. 

 ئومێدەوارین ئەو جەژنە موژدەی كۆتاییهاتنی كێشە و گیروگرفتەكانی پێ بێت و دڵنیاشین کە ئەو دۆخە ناهەموارەش تێدەپەڕێنین..

جارێكی دیكە جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت...

 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

23/5/2020زایینی

30ی رەمەزانی1441ی كۆچی