English | عربي

"دۆخی ئاسایشی عێراق جێگیرە"عێراق وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە



2019/05/15 | 17:40

(هەواڵ كوردستان)-

 خەندان-لەوەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا کە داوای لەبەشێک لەستافی باڵوێزخانەکەی کردبو دەستبەجێ عێراق بەجێبهلێن، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند جۆخی ئاسایشی عێراق جێگیرە و کار بۆ هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوان هەمو لایەنەکان دەکەن.بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی،ئەمڕۆ چوارشەممە پاش ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی بەشێک لەستافی باڵوێزخانەکەی لەعێراق دەرکرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش بڵاویکردەوە عێراق لەدۆخێکی ئاسایشی جێگیردایە و پێویستی بەهەنگاوێکی لەوجۆرە نیە ئەمریکا بڕیاری لێداوە.لەمبارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزارەت پەیوەندی لەگەڵ تەواوی لایەنەکان دەکات و هەوڵدەدات پەیوەندییەکی دۆستانە بەئامانجی دروستکردنی باڵانس لەنێوان هەمو لایەنەکان دروستبکات.سەحاف راشیگەیاند عێراق رێز لەهەمو وڵاتانی دونیا و بەتایبەتیش دراوسێکانی دەگرێت، بەڵام لەهەمان کاتدا سەروەری خاکی وڵاتەکەشی دەپارێزێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending