English | عربي

قه‌یرانێكی ئابووری هاوشێوه‌ی ساڵی 2008 به‌رێوه‌یه‌


قه‌یرانێكی ئابووری هاوشێوه‌ی ساڵی 2008 به‌رێوه‌یه‌

2019/05/15 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)-  

به‌ هۆی زیادبوونی ئاڵوزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ئابووری كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ زیادكردنی پێناسه‌ی گومرگییه‌، پسپۆرانی بواریی ئابووری پێی وایه‌ قه‌یرانێكی هاوشێوه‌ی ساڵی 2008 به‌رێوه‌یه‌، به‌ڵام كاتی ڕوودانی ئه‌و قه‌یرانه‌یان دیاری نەکردووە.

ماڵپه‌ری (albawaba) بابه‌تێكی بڵاوكردووەته‌وه‌ به‌ناونیشانی ئایا قه‌یرانێكی ئابووری جیهانی به‌ڕێوه‌یه‌؟ كه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكه‌یدا باس له‌وه‌ كراوه‌ ئاماره‌ جیهانییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ قه‌یرانێكی هاوشێوه‌ی ساڵی 2008 به‌ڕێوه‌یه‌.

ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئامارێكی نووسینگه‌ی ئاماری یه‌كێتی ئه‌وروپا (یوروسات)ی بڵاوكردووەته‌وه‌ كه‌ تێدا ئامژه‌ی به‌سستی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌دات له‌نێو ناوچه‌ی یۆرۆ كه‌ 19 وڵات ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی زیندووی ئابووری جیهانییه‌.

به‌ پێی ئاماریی نووسینگه‌ی ئاماری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی گه‌شه‌ی ئابووری له‌ ناوچه‌ی یۆرو (0.4%) بووه‌ و تێكرای به‌رهه‌می خۆماڵیش له‌و ناوچه‌ی (0.5 %) بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ زیادبوونێكی به‌ خۆوه‌ بینوه‌ به‌ به‌رواورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام زیادبوونه‌كه‌ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر بچووكه‌.

(ئه‌غورام راجان) كه‌ ئابووریناسێكی جیهانییه‌ و پێشتر به‌رپرسی به‌شی توێژینه‌وه‌ بووه‌ له‌ سندوقی دراوی جیهانی ، له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (cnn) ده‌ڵێت قه‌یرانێكی هاوشێوه‌ی ساڵه‌كانی 2007 و 2008 ڕووده‌دات.

هه‌ر له‌ دیمانه‌كه‌دا (ئه‌غورام راجان) ده‌ڵێت دیار نییه‌ چ كاتێك ئه‌و قه‌یرانییه‌ ئابووری ڕوو ده‌دات، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوودانی به‌هۆی ئه‌و قه‌رزه‌ زۆرانه‌یه‌ كه‌ ئێستادا له‌ جیهاندا هه‌ن.

هه‌روه‌ها (ئه‌غورام راجان) پێی وایه‌ كه‌ جیاوازی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ كه‌ بڕیار وایه‌ ڕووبدات جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئەو قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی كه‌ ساڵی 2008 ڕوویدا، چونكه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ ده‌كرێن له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانن نه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending