English | عربي

یڵدرم حاشا له‌ شوێنی له‌دایكبوونی خۆی ده‌كات


یڵدرم حاشا له‌ شوێنی له‌دایكبوونی خۆی ده‌كات

2019/05/15 | 18:45

(هەواڵ كوردستان)-

ئەگەرچی ئاشكرایە بیناڵی یڵدرم كاندیدی دۆڕاوی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیسته‌نبۆڵ به‌ ڕه‌گه‌ز كورده‌ و خه‌ڵكی ئه‌رزینجانه‌، كەچی ئەمڕۆ لە تویتەرەكەی نووسیویەتی خەڵكی ئیستەنبۆڵە.

بیناڵی یڵدرم له‌ هەژماری خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویته‌ر) ئاماژه‌ی بەوە داوه‌ كە له‌ ئیسته‌نبۆڵ له‌ دایك بووه‌ و له‌وێش گه‌وره‌ بووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و له‌ ئه‌رزنجان له‌دایك بووه‌ و هه‌ر له‌وێش به‌شێكی زۆری ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌.

یڵدرم نووسیویەتی "چاوم له‌ پۆست نیه‌، چونكه‌ به‌ هه‌موو پۆستێكدا تێپه‌ڕیوم، ته‌نیا ده‌مه‌وێت خزمه‌تی شاره‌كه‌م بكه‌م كه‌ ئیسته‌نبۆڵه‌، چونكه‌ له‌وێ له‌دایكبوومه‌ و گه‌وره‌بوومه‌".

جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین سەرچاوەی میدیایی توركیا ره‌خنه‌یان لە یڵدرم گرتووه‌ و وه‌كو كوردێك ناویان هێناوه‌، خه‌ڵكێكی زۆریش لە تویتەر به‌ كۆمێنت وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ و گوتوویانه‌ نابێت حاشا له‌ شوێنی له‌دایكبوونی خۆت بكه‌یت، چونكه‌ تۆ كوردیت و له‌ ئه‌رزنجان له‌ دایك بوویت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending