English | عربي

پوتین داوا لە ئێران دەکات پابەندبێت بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەوە


پوتین داوا لە ئێران دەکات پابەندبێت بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەوە

2019/05/15 | 18:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا داوای لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد پابەند بێت بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015.بەپێی هەواڵێکی کەی ئێکس نێت کە لەئەسۆشیەیتد پرێسەوە وەریگرتوە، ئێوارەی  ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی پێشوازیکردن لەسەرۆکی نەمسا، ڤلادمیر پۆتینی سەرۆکی رۆسیا رایگەیاند رێکەوتنە ئەتۆمییەکە درزی تێکەوتوە، بەڵام ئەو داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە پابەند بێت بەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015.ئامۆژگاری ئێرانی کردوە گوێ بەکشانەوەکەی ئەمریکا نەدەنپوتین وتیشی لەپرسی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا، ئامۆژگاری ئێرانی کردوە گوێ بەکشانەوەکەی ئەمریکا نەدەن.هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک ئەمریکا کشاوەتەوە لەو رێکەوتنە نەیانتوانیوە ئەو وڵاتە پاشگەزبکەنەوە، بەڵام ئەگەر ئێستا ئێران پابەند نەبێت بە رێکەوتنەکە ئەوا ئێران تاوانباردەکرێت.لەبارەی رۆڵی روسیا بۆ رێگرتن لەپێشهاتەکانی ئەمڕۆی پەیوەندیدار بەرێکەوتنەکە، سەرۆکی روسیا رایگەیاندوە دەخوازێت وڵاتەکەی بیتوانیایە شتێک بۆ گۆڕینی پێشهاتەکان بکات، بەڵام هەمولایەک پێویستە ئەوە بزانن کە روسیا ناتوانێک کارێک بکات کە خۆی رۆڵی تێدا نەبوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending