English | عربي

له‌ شه‌ر و پێكدانی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ هاوڵاتیه‌ك بوه‌ قوربانی


له‌ شه‌ر و پێكدانی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ هاوڵاتیه‌ك بوه‌ قوربانی

2019/05/15 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدانانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا هاوڵاتیه‌ك بوه‌تە قوربانی .رائید سه‌عدون نه‌بی هاودیانی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دوێنێ له‌ سنوری ناحیه‌ی شێروان مه‌زان سه‌ر به‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا هاوڵاتیه‌ك بێسه‌ر و شوێن بو، دوای گه‌ڕان به‌دوایدا ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه‌ دۆزرایه‌وه‌ .وتیشی، هاوڵاتیه‌كه‌ ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ بوه‌ و ناوی (لازم عه‌لی فه‌قۆ) بو دانیشتوی ناحیه‌ی به‌حركه‌ بوه‌، به‌مه‌به‌ستی هێنانی رێواس و گیای به‌هاره‌ روی له‌و سنوره‌ كردبو.وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران داوای له‌ هاوڵاتیان كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ هیچ مه‌به‌ستێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ چاوه‌ڕوانی بۆمباران كردن و پێكدادانی سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی لێده‌كرێت .








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending