English | عربي

داواکارییەک لەبارەی مووچەی مامۆستایانەوە دەدرێتە حکوومەت


داواکارییەک لەبارەی مووچەی مامۆستایانەوە دەدرێتە حکوومەت

2019/05/15 | 19:20

(هەواڵ كوردستان)-

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند لەبارەی مووچەی مامۆستایانەوە چەند داواکارییەکیان داوەتە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لە میانی پێشکەشکردنی کۆمەڵێک داواکاری کە داویانەتە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جەختیان لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مووچەوە کردووەتەوە، لەوانەش دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان و کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و سوودوەرگرتن لە مووچە پاشەکەوتکراوەکان بۆ دانەوەی قیست و قەرزەکانی سەریان.

گوتیشی یاسای خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازییەکی زۆری ھەیە بەوەش مامۆستایان لە ھەرێمی کوردستان کاتێک خانەنشین دەبن، زیانی زۆریان بەردەکەوێت، بۆیە داوایان کردوە کە یاساکە لەگەڵ حکومەتی فیدرال ھاوتا بکرێت.

سەرۆکی یەکێتیەكە باسی لەوەش کرد کە پێش ھاتنی قەیرانی دارایی بڕیار لە خەرجکردنی جیاوازی مووچەی مامۆستایانی سنووری ھەولێر و دھۆک و مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک درا و تا ئێستە وەک پێویست جێبەجێ نەکراوە، بۆیە داوایان کردووە بڕیارەکە کارا بکرێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending