English | عربي

راپەڕین... ئاژەڵداری لەناو شارەکان دەبێتەوە بە دیاردە


راپەڕین... ئاژەڵداری لەناو شارەکان دەبێتەوە بە دیاردە

2019/05/15 | 19:20

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد ئاژەڵداری لە ناو شار و شارۆچکەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بووەتە بە دیاردە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنیشی داوای دروستکردنی لیژنەیەکی پەیوەندیداریان کردووە.

محەمەد کەریم بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند سەرنجیان داوە لە تەواوی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کە دوو قەزا و ٩ شارەدێ لە خۆی دەگرێت، ئاژەڵداری بووەتە دیاردە و ڕۆژانە لەناو شەقامەکاندا بەدی دەکرێ، سیمایەکی ناشارستانیان دروست کردووە و بوونەتە ھۆی تێکدانی نەمام و گوڵی شەقام و ناو ماڵان، ئەوەش بە سەرپێچی یاسای ژینگە دادەنرێـت.

گوتیشی لە ماوەی ڕابردوودا چەند ھەنگاوێک بۆ بنبڕکردنی دیاردەکە نراوە، بەڵام نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بۆیە نووسراویان بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین کردووە کە بە ھاوبەشی ئەوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لیژنەیەک دروست بکەن و ڕێنمایی و مەرجی قورس بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەکە دەربکەن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending