English | عربي

پوتین: رووسیا ناتوانێ تیمی ئاگركوژێنەوەی بەردەوامی ناوچەكە بێت


پوتین: رووسیا ناتوانێ تیمی ئاگركوژێنەوەی بەردەوامی ناوچەكە بێت

2019/05/15 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)- مۆسكۆ پشت لە سووریا و ئێران دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا لەبارەی تەنگژەی هەڵوەشانەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و گرژبوونەوەی ئاسایشی ناوچەكە رایگەیاند كە وڵاتەكەی تیمی فریاگوزاری بەردەوامیی ناوچەكە نیە.

ئەمشەو لێدوانەكەی پوتین بەجۆرێك لێكدرایەوە كە رووسیا ناتوانێ لەوە زیاتر ببێتە بەرگریكاری هەردوو ڕژێمی سووریا و ئێران، بۆیە چاوەڕوان دەكرێ لەمەودوا بە جۆرێك لە جۆرەكان پشت لەم دوو وڵاتە بكات.

پوتین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەلیكساندەر ڤاندێر بێڵن سەرۆكی نەمسا گوتبووی "پێویست بوو ئێران له‌ رێككه‌وتننامەی ئه‌تۆمی بمێنێته‌وه‌، دۆخه‌كه‌ هەر چۆنێك بێت، نه‌ده‌بوو له‌و رێككه‌وتننامەیه‌ بكشێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ داهاتوودا هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ له‌بیر ده‌كه‌ن كه‌ واشنتن له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ كشاوه‌ته‌وه‌، تۆمه‌ته‌كان دەكەونە ئه‌ستۆی تاران".

سەرۆكی رووسیا نیگەرانی خۆی راگەیاند و دووپاتی كردەوە لە هەموو دانیشتنەكانیدا لەگەڵ لایەنی ئێرانی، پێیگوتوون لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی نەكشێنەوە.

گوتیشی رووسیا ناتوانێ به‌رده‌وام رۆڵی تیمی فریاگوزاری ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هانای هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بچێت.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending