English | عربي

بەوێنە؛ لە مه‌راسیمێكدا خانمی یه‌كه‌می عێراق لقی سلێمانی رێكخراوی فاوی كرده‌وه‌


بەوێنە؛ لە مه‌راسیمێكدا خانمی یه‌كه‌می عێراق لقی سلێمانی رێكخراوی فاوی كرده‌وه‌

2019/05/15 | 21:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌، دكتۆره‌ سه‌رباخ ساڵح خانمی یه‌كه‌می عێراق، له‌ شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بونی د.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی و رینیه‌ فیردان نوێنه‌ری رێكخرای فاو و مارتا رۆیاس جێگری نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یەكگرتووه‌كان له‌ عێراق و شاڵاو جه‌مال به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، لقی سلێمانی رێكخراوه‌ی فاوی كرده‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمێكدا خانمی یه‌كه‌می عێراق وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، رێکخراوی فاو هەر لە سەرەتای دروستبونییەوە لە ساڵی 1945، رۆڵێکی پێشەنگ و کاریگەری هەبوە لە نەهێشتنی برسێتی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا.له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا دكتۆره‌ سه‌رباخ ساڵح وتی، زۆر بە گرنگی دەزانین پڕۆژەی دروستکردنی جین بانك لە کوردستان بۆ پاراستن و برەودان بە سەرچاوە سروشتییە بۆماوەییەکان لە کوردستان، کە دەکرێت نەک تەنها هەرێمی کوردستان وعێراق، بەڵکو کۆی مرۆڤایەتی سودی لێوەربگرێت.

له‌ وته‌كانیدا خانمی یه‌كه‌می عێراق رونیكرده‌وه‌، کردنەوەی لقی سلێمانی رێکخراوەکە شایەدی ئەوە دەدات کە ئەم رێکخراوە بە بەردەوام هەوڵی داوە بۆ پێشخستن و چاکكردنی بواری کشتوکاڵی و خۆراک لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا نوێنه‌ری رێكخراوی فاو له‌ عێراق خه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ خانمی یه‌كه‌می عێراق دكتۆره‌ سه‌رباخ ساڵح كرد وه‌ك رێزلێنانێك له‌ پای كاره‌كانی كه‌ پێشكه‌شی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌كات له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/1815520194575675657







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending