English | عربي

شاسوار عەبدولواحید فەرمانی دەستگیركردنی بۆدەركراخەندان دەقی فەرمانی دەستگیركردنەكە بۆ خوێنەرانی بڵاودەكاتەوە


شاسوار عەبدولواحید فەرمانی دەستگیركردنی بۆدەركراخەندان دەقی فەرمانی دەستگیركردنەكە بۆ خوێنەرانی بڵاودەكاتەوە

2019/05/15 | 21:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-دادگای سلێمانی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەكرد.بەپێی ئەو فەرمانی دەستگیركردنە، دادگای سلێمانی لەسەر سكاڵای ئاسایشی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركردوە.لەو بارەیەوە پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، شادی نەوزاد لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند: لەسەر سكاڵاكەی ئێمە و دانپێدانانی ئەو كەسانەی پێشتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركرابون، فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركراوە.بەپێی فەرمانەكەی دادگا كە دوێنێ 14ی ئایاری 2019 ده‌ركراوه‌ و گشتاندنی بۆ كراوه‌، تێیدا هاتوه‌: ئێوه‌ رێگه‌تان پێدراوه‌ و له‌سه‌رتانه‌ ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی له‌ خواره‌وه‌ زانیاری له‌ باره‌وه‌ دراوه‌، بیگرن و بیده‌ن به‌ دادگاكه‌مان، چونكه‌ له‌ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending