English | عربي

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دژی پرۆسه‌ی ته‌عریب هاته‌ ده‌نگ


په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دژی پرۆسه‌ی ته‌عریب هاته‌ ده‌نگ

2019/05/15 | 22:05

(هەواڵ كوردستان)- K24- هه‌ولێر:

شاندێكی پەرلەمانی کوردستان بۆ رێگریكردن لە تەعریب و جێبەجێکردنی مادەی 140 سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات, پێش چوونە بەغداش راپۆرتێك لەسەر داگیرکاری عەرەبە هاوردەکان و پێشیلکاریەکان تۆمار دەکات و رادەستی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکات.

له‌مباره‌شه‌وه‌ لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پلانێکی حکوومەتی عێراق بۆ ناوچە کوردستانیەکان ئاشکرا دەکات و بە مەترسی بۆسەر داهاتووی ئەو ناوچانە ناوی دەبات.

ئه‌و ئەندامەی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، فراوانبوونی لێشاوی داگیرکاری و تەعریبکردنی ناوچەکوردستانیەکان دەگەرێتەوە بۆ نزیکی کاتی سەرژمێری و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ده‌ڵێت: ئامانج له‌ هاورده‌كردنی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، بۆ زیادكردنی ژماره‌ی عه‌ره‌به‌كانه‌ له‌و ناوچانه‌، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژدرنی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ بچن.

له‌كاتێكیشدا كاتی سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بۆ به‌غدا دیارینه‌كراوه‌، گۆران عومەر، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ڵێت: جێبەجێکردنی مادەی 140 و سەرژمێری تاکە چارەسەره‌ بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌: بەشێك لەو رووداوانە هۆکاری سیاسین و داوای گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن.

دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر, له‌لایه‌ك عەرەبە هاوردەکان زەویەکانی کورد و بەشێك لە پێکهاتەکانی سنووری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داگیردەکه‌ن, لە لایکی دیکەشه‌وه‌ چەکدارانی داعش هەڕەشەی کوشتن و سوتاندنی زەویە کشتوکاڵیه‌كانیان ده‌كه‌ن و داواى زەکاتیان لێدەکه‌ن، هه‌ربۆیه‌ش داوای گەرانەوەی پێشمەرگە دەکەن, کە به‌ تاکە هۆکارێک دەزانن بۆ پاراستنی تەواوی پێکهاتەکان.

H.B








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending