English | عربي

كازم فاروق پەنا دەبات بۆ دادنوسشادی نەوزاد هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان


كازم فاروق پەنا دەبات بۆ دادنوسشادی نەوزاد هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان

2019/05/15 | 22:35

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، لەجیاتی ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، بەرگریی ئەخلاقی و یاسایی و پیشەیی لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی بکات، کەچی زۆر نابەرپرسانە هەرەشەی دورخستنەوەم لە فراکسیۆن لێدەکات.شادی نەوزاد لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان ناردوە و نامەیەكی دادنوسی لەگەڵدایە رایدەگەیەنێت، "كازم فاروق" سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەبری ئەوەی وەک سەرۆکی فراکسیۆن، بەرگریی ئەخلاقی و یاسایی و پیشەیی لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی بکات و بەگژ ئەوانەدا بچێتەوە، کە هەرەشە لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی دەکەن و بوختانیان بۆ دەکەن، هەروەکچۆن بە بەرچاوی خۆیەوە، هەرەشە لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان و خودی خۆشی کراوە و ئەویش لەژێر هەرەشەی ئەو باندە سیاسییەدایە و لە کۆبونەوەی ئەمدواییەی فراکسیۆنەکەشماندا ئەم هەڕەشانەی نەشاردوەتەوە، کەچی زۆر نابەرپرسانە و لەرێگەی دادنوسەوە، نامەیەکی نایاسایی و هەڕەشەئامێزی ئاراستەکردوم"شادی نەوزاد دەشڵێت، "سەرۆكی فراكسیۆن هەرەشەی دورخستنەوەم لە فراکسیۆن لێدەکات، ئەگەر بێتو بەشداری کۆبونەوەی فراکسیۆنەکەمان لە ئۆفیسی سەرەکی "نەوەی نوێ"دا نەکەم، ئەمە لە کاتێکدا ئەو جێگایە بۆ من و چەند ئەندامێکی تری فراکسیۆنەکەمان جێگای متمانە نیە".ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت،"خۆ ئێمە فیرارمان نەکردوە و لە ئەشکەوت خۆمان نەشاردۆتەوە تا سەرۆکی فراکسیۆن بچێت لە رێگەی دادنوسەوە ھەڕەشە بکات و داوای کۆبونەوە لە شوێنێکی گوماناوی نائەمین بکات".شادی نەوزاد دەشڵێت، "سەرۆکی فراکسیۆنێک هێندە نەزان بێت بەرامبەر یاسا، لەرێگای دادنوسەوە هەرەشە لە پەرلەمانتارێک بکات و هێندە بێ هەڵوێست بێت بەرگری لە هاوپیشەکانی نەکات، کە لە لایەن سەرۆکی حزبەکەوە کراوینەتە ئامانج، ئەی چۆن بەرگری لە هاوڵاتیان دەکات لە بەرامبەر دەسەڵاتدا؟".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending