English | عربي

پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەدات


پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەدات

2019/05/15 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)-

کەمێک پێش ئێستا دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرد، پۆلیسی سلێمانیش ڕوونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەدات.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کەیسی شاسوار عەبدولواحید، ھیچ پەیوەندیەکی بە پۆلیسەوە نییە و ئاسایشی تەداخولی ئەو کەیسە دەکات".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکردبێت، بێگومان ھێزەکانی ئاسایش تەداخولی ئەو کەیسە دەکەن.

ئەو فەرمانە لە کاتێکدایە کە نیوەڕۆی ڕۆژی 24-4-2019 شادی نەوزاد و سیروان بابان، ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ، لە پرێس كۆنفرانسێكدا باسی دۆخی ئێستای جووڵانەوەكەیان كرد و شادی نەوزاد، كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای (نەوەی نوێ)یە گوتی: "باندەكەی شاسوار عەبدولواحید، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی مۆنتاژکراومان لێ دەکات”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending