English | عربي

زۆربەی مادە خۆراكیەكانی كوردستان بە هەڵە مۆری بەسەرچوونیان لێ دەدرێت


زۆربەی مادە خۆراكیەكانی كوردستان بە هەڵە مۆری بەسەرچوونیان لێ دەدرێت

2019/05/15 | 23:10

(هەواڵ كوردستان)-  

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد تا ئێستە زۆربەی مادە خۆراكیەكانی كوردستان بە هەڵە مۆری بەسەرچوونیان لێ دەدرێت.

نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند زۆربەی ئەو كاتانەی دەرچوون و بەسەرچوون کە وەك مۆر دەخرێنە سەر مادە خۆراکییەکان، لە شێوەی لێزەری و لەزگەن، ئەو دوو شێوانەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پلاندانانن.

گوتیشی بە پێی یاسا، دەبێت كاتی بەرھەمھێنان و بەسەرچوونی سەر مادە خۆراکییەکان بە شێوەیەکی دیار و بەرچاو بێت، بواری سڕینەوە و دەستکاریكردنی نەبێت.

نەوزاد ئەدھەم باسی لەوەش کرد کە تەشەنەکردنی ئەو دیاردەیە زیان لە تەندروستیی ھاووڵاتییان دەدات و دەبێتە هۆی زۆربوونی خۆراکی خراپ لە بازاڕەکان، بۆیە نووسراویان بۆ وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێم کردووە کە داواکاری بدەنە ھەرسێ وەزارەتی پەیوەندیدار (تەندروستی، پلاندانان و ناوخۆ)، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستی و ڕێکخراو چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending