English | عربي

په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ى یه‌كپۆشی قوتابییانەوە بڕیارێكى ده‌ركرد


په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ى یه‌كپۆشی قوتابییانەوە بڕیارێكى ده‌ركرد

2019/05/16 | 01:20

(هەواڵ كوردستان)-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌نووسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و قه‌ره‌داغ و سه‌یدسادق و ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوور و شارباژێڕ و پێنجوێن و دوكان و پشده‌ر و ڕانیه‌ و چه‌مچه‌ماڵى كردووه‌ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت پێویسته‌ له‌ساڵى خوێندنى 2019/2020 دا له‌گشت قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا په‌یڕه‌وى سیسته‌مى یه‌كپۆشی بكرێت.

 

له‌ نووسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیدا كه‌ به‌ ژماره‌ 10295 له‌ 14/5/2019 ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، هاتووه‌ "ئاگادارى به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌پێویسته‌ بۆ ساڵى خوێندنى 2019/2020 له‌گشت قوتابخانه‌كاندا په‌یڕه‌وى سیسته‌مى یه‌كپۆشی قوتابیان بكرێت به‌و شێوه‌یه‌ى له‌لیستى هاوپێچدا دیاریكراوه‌".

 

به‌پێى نووسراوه‌كه‌ "جلوبه‌رگى باخچه‌كانى منداڵان بۆ كچان كراسی په‌مه‌یی و ته‌نووره‌ یان پانتۆڵى ڕه‌ساسی و بۆ كوڕانیش كراسی شین و پانتۆڵى ڕه‌ساسی، بۆ قۆناغى 1 ـ 6 ى بنه‌ڕه‌تیش بۆ كچان كراسی سپی و ته‌نوره‌ یان پانتۆڵى ڕه‌ساسی و بۆ كوڕانیش كراسی سپی و پانتۆڵى ڕه‌ساسی ده‌بێت".

 

له‌نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ "شێوازى جلوبه‌رگ بۆ قۆناغی 1 ـ 9 ى بنه‌ڕه‌تى بۆ كچان كراسی سپی و ته‌نوره‌ یان پانتۆڵى نیلی و بۆ كوڕانیش كراسی سپی له‌گه‌ڵ پانتۆڵى نیلی ده‌بێت، بۆ قۆناغى 10 ـ 12 ى ئاماده‌یی بۆكچان كراسی سپی له‌گه‌ڵ ته‌نوره‌ یان پانتۆڵى ڕه‌ش و بۆ كوڕانیش كراسی سپی له‌گه‌ڵ پانتۆڵ یان كابۆى ڕه‌ش ده‌بێت".

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending