English | عربي

ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکەی نەجەف بەرز دەبێتەوە


ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکەی نەجەف بەرز دەبێتەوە

2019/05/16 | 08:40

(هەواڵ كوردستان)-

 

ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی بە گوللەی هێزە عێراقییەکان لە شاری نەجەف لە باشووری عێراق کوژران و بریندار بوون، بەرز دەبێتەوە.

درەنگانی شەوی چوارشەممە 15-5-2019، ژمارەیەک لایەنگری رەوتی سەدر لەسەر رێنمایی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتەکە، گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم مۆڵی بەشیر لە نەجەف رێکخست.

لایەنگرانی رەوتی سەدر داوای داخستنی مۆڵەکەیان دەکرد و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێ دەکرد لە وونە ژوورەوە، دواتر خۆپیشندەران ئاگریان لە مۆڵەکە بەردا.

بەپێی دوایین ئامار، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-5-2019، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندەران، چوار کەس گیانیان لەدەست دا و 17ـی دیکەش بریندار بوون.

ئەو خۆپیشاندان و توندوتیژییە دوای رێنماییەکی موقتەدا سەدر هات، کە داوای لێکۆڵینەوەی لە لایەنگرانی رەوتەکەی لەسەر ئەو کەسانە کردبوو، کە سەر بە رەوتی سەدرن و پرۆژەی بازرگانییان هەیە، سەدر پێی گوتبوون ”چیتر بەرگەی ئەوە ناگرم پێگە و ناوبانگی محەمەد سەدری باوکم، لەکەدار بکەن و دەربچن لە رێبازەکەی“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending