English | عربي

ناوەڕۆکی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌ردۆغان و عادل عه‌بدولمه‌هدی لە ئەنقەرە


ناوەڕۆکی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌ردۆغان و عادل عه‌بدولمه‌هدی لە ئەنقەرە

2019/05/16 | 08:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ سەردانی ئەنقەرەی کرد و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا، بڕیاریاندا رێککەوتننامەی ساڵی 2008ی نێوانیان زیندوبکەنەوە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانیان زیاتر بکەن. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا  لە كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیەکەدا رایگیاند، "جه‌ختمان له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و دامه‌زراندنی رێڕه‌وێكی بازرگانیی كه‌ تا باشووری عێراق درێژ ببێته‌وه‌، له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانمانن".ئاماژه‌مان به‌ گرنگی هه‌رچی زوی خستنه‌وه‌ سه‌ركاری بۆری نه‌وتی كه‌ركوك-جه‌یهان كرد 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاماژه‌مان به‌ گرنگی هه‌رچی زوی خستنه‌وه‌ سه‌ركاری بۆری نه‌وتی كه‌ركوك-جه‌یهان كرد كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ تێك شكاوه‌".له‌ كۆبونه‌وه‌ دوو قۆڵی و شاندی وه‌زاره‌ته‌كان گفتوگۆمان له‌باره‌ی میكانیزمی زیادكردنی وه‌به‌رهێنانی توركیا كرد له‌ عێراق

 

ئه‌ردۆغان لەبارەی رێککەوتن بۆ دامه‌زراندنی رێڕه‌وێكی بازرگانی تا ده‌گاته‌ باشوری عێراق، وتی، "له‌ كۆبونه‌وه‌ دوو قۆڵی و شاندی وه‌زاره‌ته‌كان گفتوگۆمان له‌باره‌ی میكانیزمی زیادكردنی وه‌به‌رهێنانی توركیا كرد له‌ عێراق، بۆ ئاسانكاریكردنی وه‌به‌رهێنان و سه‌رنج راكێشانی پیاوانی كاری هه‌ردوو وڵات، له‌ بنچینه‌دا رێككه‌وتین بۆ لابردنی هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان و ئه‌و رێگرییانه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سستكردنی چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانمان".توركیا و عێراق دو گه‌لی نێو ئوممه‌تێكین و له‌یه‌ك جوگرافیاداین و مێژویه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه‌

 

هاوکات عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەدا رایگەیاند، "توركیا و عێراق دو گه‌لی نێو ئوممه‌تێكین و له‌یه‌ك جوگرافیاداین و مێژویه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و په‌نا به‌خوا داهاتویه‌كی موژده‌به‌خش و به‌پێز كۆمان ده‌كاته‌وه‌، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانمان دیدار و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌رێنی و به‌رهه‌مداری چڕمان ئه‌نجامدا، ئه‌و بابه‌تانه‌ی تاوتوێمانكردن زۆر هه‌ستیار و هه‌نوكه‌یین". راسته‌ ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلاره،‌ به‌ڵام چاومان له‌ زیاتره‌ و چاومان له‌وه‌شه‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانمان بگه‌یەنینه‌ ئاستی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش

 

راشیگەیاند، "راسته‌ ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلاره،‌ به‌ڵام چاومان له‌ زیاتره‌ و چاومان له‌وه‌شه‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانمان بگه‌یەنینه‌ ئاستی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و ئاستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ژاری و پێشكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و بگه‌یێنینه‌ ئاستی وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان".  رێككه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌رێنی بگێڕین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، "باسمان له‌ پێشهاته‌ هه‌رێمییه‌كان كرد و رێككه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌رێنی بگێڕین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان، هه‌ر زیانێك و ئازارێك به‌ توركیا بگات، هه‌مان شت به‌ عێراق ده‌گات.

به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر زیانێك و ئازارێك به‌ عێراق بگات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ توركیا و ناوچه‌كه‌ش پشكی خۆیانیان به‌رده‌كه‌وێت".بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، پێویستمان به‌وه‌یه‌ رێككه‌وین و گفتوگۆبكه‌ین بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاشتی

 

رونیشیکردەوە، "بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، پێویستمان به‌وه‌یه‌ رێككه‌وین و گفتوگۆبكه‌ین بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاشتی، كۆمپانیاكانی توركیا چالاك و مایه‌ی رێزن و ئه‌زمونی زۆر گرنگیان هه‌یه‌ و پێمانوایه‌ ژینگه‌كه‌ له‌باره‌ بۆ ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ بنچینه‌دا له‌سه‌ریان رێككه‌وتوین، كه‌ له‌ داهاتودا ده‌یقۆزینه‌وه‌ له‌میانی سه‌ردانی سەرۆک ئەردۆغان بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌م روانگه‌یه‌دا ئه‌نجامی بده‌ین".عادل عه‌بدولمه‌هدی وتیشی، "مه‌حاڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ قبوڵ بكه‌ین كه‌ له‌ خاكی ئێمه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیی بۆ سه‌ر خاكی توركیا درووستببێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending