English | عربي

داعش کاروانێکی پۆلیسی فیدڕال لە کەرکووک دەکاتە ئامانج


داعش کاروانێکی پۆلیسی فیدڕال لە کەرکووک دەکاتە ئامانج

2019/05/16 | 09:15

(هەواڵ كوردستان)-

 

کاروانێکی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالی عێراقی کەوتە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و دوو پۆلیس کوژران.

رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-5-2019 لە نزیک گوندی تەل سووسە لە شارەدێی رەشاد لە شارۆچکەی حەویجە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، رووی داوە.

بەپێی زانیارییەکان، مەفرەزەیەکی فەوجی 3ـی لیوای 20ـی فیرقەی 5ـی پۆلیسی فیدڕال کەوتووەتە ناو بۆسەیەکی داعش و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکدا، دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا.

ناوی پۆلیسەکان بریتییە لە؛

- (س.

خ.

د.)، لە دایکبووی 1990

- (ن.

س.

خ.)، لەدایکبووی 1989

ئەو هێرشەی داعش دووەم هێرشی تیرۆریستیی ئەو رێکخراوەیە، کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە کەرکووک ئەنجامیان دا.

لە هێرشی یەکەمدا چوار ئەفسەری پۆلیسی فیدڕالی گیانیان لەدەست دا.

دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتییانیان گرتە ئەستۆ، بەڵام بەهۆی ناکارایی و بێهێزییان، شانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە چالاکی و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending