English | عربي

هەرێم سەڵاح: حەوت بەرهەمی نوێم ئامادەی بڵاوكردنەوەیە


هەرێم سەڵاح: حەوت بەرهەمی نوێم ئامادەی بڵاوكردنەوەیە

2019/05/16 | 09:15

(هەواڵ كوردستان)-

هەرێم سەڵاح، میوزیكژەن و گۆرانیبێژی كورد، ئاشكرای كرد كە بڕیاری داوە لە ساڵی 2019دا حەوت گۆرانیی نوێ بڵاو بكاتەوە و دەشڵێت: "تێچووی هەموو بەرهەمەكانم لە ئەستۆی خۆم بووە".

 

 هەرێم، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەمبارەیەوە نووسیویەتی: "سەرقاڵی بە كۆتاییهێنانی حەوت بەرهەمی تازەم، بۆ ئەمساڵ بڵاوی دەكەمەوە، تێچووی مادی هەموو بەرهەمەكان لە ئەستۆی خۆم بووە".

 

هەرێم، لەبارە كاتی بڵاوكردنەوەی حەوت گۆرانییەكە، دەڵێت: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە دەنگ و ڕەنگ بڵاوی دەكەمەوە، ئەوەی لە توانامدا بووە بگرە زیاتریش كردوومە".

 

هەرێم سەڵاح، سەرەتا وەك میوزیكژەن دەستی بە كاری هونەری كردووە و چەند ساڵێكە دەستی بە گۆرانیگوتن كردووە و چەند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووەتەوە، برای (هەردی سەڵاح و هەڵبەست سەڵاح).








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending