English | عربي

ئەڵمانیا هۆکاری کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق ئاشکرا دەکات


ئەڵمانیا هۆکاری کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق ئاشکرا دەکات

2019/05/16 | 09:15

(هەواڵ كوردستان)- K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا هۆکاری کشاندنەوەی هێزەکانیانی لە عێراق ئاشکرا کرد.

دوێنێ چوارشەممە 15/05/2019، ئەمەریکا بڕیاریدا بەشێک لە دیپلۆماتەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و پێدانی ڤیزاشی راگرت، ئەڵمانیا و هۆڵەنداش، راوێژکار و سەربازەکانییان کشاندەوە.

جێنس فلۆسدۆرف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لەبارەی بڕیارەکەی بەرلین بۆ کشانەوەی هێزەکانیان رایگەیاند: "هاوپەیمانەکانمان هەنگاوی پێویستییان ناوە و بڕیارەکەی ئێمەش لەسەر ئەو دۆخەیە کە هاتووەتە پێش".

راشیگەیاند: "ئێمە ئاستی هۆشیاریمان زیاد کردووە و ئەو سەربازانەشی عێراق جێدەهێڵن، کامپ و شوێنەکانیان بۆ مەبەستی باش لە دوای خۆیان بەکار دێت".

ئەوەشی نەشاردەوە، رەنگە لە داهاتوو جارێکی دیکە سەربازانی ئەڵمانیا بۆ مەشقکردن بە عێراقییەکان بگەڕێنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، گویدۆ ستێنبێرگ، ئەندامی پەیمانگەی نێودەوڵەتی و کاروباری ئەمنی لە بەرلین دەڵێت: "دۆخی عێراق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دژوار بووە چونکە زۆر لە نزیکەوە لە نێوانی ئەمەریکا و ئێران گلاوە".

ئەمەریکا میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بە هەڕەشە بۆ بەرژەوەندییەکانی لە عێراق دەزانێت و دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، میلیشیاکان نیازیان هەیە هێرشبەکەنە سەر کارمەندانی حکوومی و سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق.

Deutsche Welle

H.J








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending