English | عربي

تره‌مپ بۆ پێشگیری لە کاری سیخوڕی باری له‌ناكاوی راگه‌یاند


تره‌مپ بۆ پێشگیری لە کاری سیخوڕی باری له‌ناكاوی راگه‌یاند

2019/05/16 | 09:45

(هەواڵ كوردستان)-

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی تۆڕه‌ پەیوەندییەکانی ئه‌مریكا له‌ كاری سیخوڕی، باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.

 

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ، له‌مه‌ودوا كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، بۆیان نییه‌ كاڵای كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌ ته‌لدار و بێته‌له‌كان به‌كار بهێنن، كه‌ مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا دروست ده‌كه‌ن.

 

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، رێگه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواوی چیندا خۆش كراوه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ تره‌مپ به‌ته‌واوی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات.

 

پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مریكا، رایان گه‌یاندبوو، كۆمپانیای هواوی چین مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا دروست كردووه‌.

 

ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار، بە چەشنێک ئەمریکا لە عێراق بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانە و کونسووڵخانەکانی خۆی کشاندووەتەوە و هەموو هێزەکانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و مەشق و ڕاهێنانی بە هێزەکانی عێراق ڕاگرتووە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending