English | عربي

كورته‌ فیلمی فڕینی به‌رد به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵێكى ئه‌ڵمانیا ده‌كات


كورته‌ فیلمی فڕینی به‌رد به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵێكى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

2019/05/16 | 10:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-كورته‌ فیلمى "فڕینی به‌رد" له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌ماكار هه‌ردی حه‌سه‌ن، له‌ نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تى خۆیدا، له‌ فێستیڤاڵى هاوینه‌ بۆ كورته‌ فیلم - summershort festival) له‌ شارى میونخ به‌شدارى ده‌كات.كورته‌ فیلمى "فرینى به‌رد" له‌ دوایین به‌شدارى خۆیدا له‌ فێستیڤاڵی دوبه‌ی له‌ به‌شی فیلم ماركێت "سینه‌تیك" ساڵى 2017 به‌شدارى كردوه‌، پێشتریش بوەته‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى به‌شى كورته‌ فیلمى خه‌ڵاته‌كانى ڕوانگه‌ له‌ ساڵى 2017،  هه‌روه‌ها له‌ سێیه‌مین دیدارى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ماى دژه‌ تیرۆر له‌ ساڵى 2018، خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنان-ى وه‌رگرتوه‌.

هه‌ردى حه‌سه‌ن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "كورته‌ فیلمى فڕینى به‌رد كه‌ دوه‌م كورته‌ فیلمى منه‌، له‌ درێژه‌ى به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵى هاوینه‌ بۆ كورته‌ فیلم ده‌كات له‌ شارى میونخ، وابڕیاریشه‌ فێسیڤاڵه‌ له‌ ڕۆژانى 30 و 31/8/2019 به‌ڕێوه‌بچێت".ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ فیلمه‌كانمان دروست بكه‌ین بۆ فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى جیهان، به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ست له‌سه‌ر بابه‌تێك دا بنێین و بیگه‌ینین به‌ كۆمه‌ڵگاكانى دیكه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى سینه‌ماى كوردى به‌ هه‌موو شێوازێك بناسینێن و به‌ هه‌موو جیهانى بڵێین ئێمه‌ وه‌كو كورد هه‌ین، به‌ڵام ئه‌ركه‌ له‌ سه‌ر كورد پاڵپشتى هونه‌رى سینه‌ما بكات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئامانجه‌ سیاسى و ئابورییه‌كانمان بپێكین به‌ رێگاى سینه‌ما".  هه‌ردى حه‌سه‌ن وتیشی، له‌ سینه‌مادا پێشتر كۆمه‌ڵێك سینه‌ما كارى باش و خراپ ئه‌زموونى سینه‌ماى كوردیان كرد، ئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌ركه‌وتن، به‌ سه‌ركه‌وتن، ئه‌وانه‌ى كه‌ نه‌شیانتوانى هیچ هه‌نگاوێك بۆ سینماى كوردى ببه‌نه‌ پێش با ڕێگا له‌ گه‌نجه‌كانیش نه‌گرن.له‌ ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌دا هاتوه‌، مامۆستا كچێكی شاریه‌، له‌ لادێیه‌ك وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، له‌و لادێیه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی خوشه‌ویستی دایه‌، له‌گه‌ڵ شێرۆ-ی كوڕی لادێكه‌یه‌، له‌ نێوان كوڕی ئاغای لادێكه‌ و شێرۆ و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت دانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێ.

فیلمه‌كه‌ به‌ پاڵه‌وانیه‌تیی محه‌مه‌د شێروانی و كاردینا هێمن و سیروان گلی-یه‌، له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌كته‌ران (شاخه‌وان مسته‌فا و ئه‌حمه‌د مه‌حمود و مازی چین عه‌زیز)، جگه‌ له‌مه‌ چه‌ندین كۆمبارس تێیدا به‌شدارن كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 50 كه‌سه‌.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/61652019955







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending