English | عربي

فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی له‌ بادینان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوە هاوڵاتییه‌كی سیڤیل گیانی لەدەستدا


فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی له‌ بادینان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوە هاوڵاتییه‌كی سیڤیل گیانی لەدەستدا

2019/05/16 | 10:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیی سوپای توركیا له‌ نزیك قه‌زای ئامێدیی باشوری كوردستان كه‌وته‌ خواره‌وه‌، هاوکات له‌ ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان گیانی لەدەستدا.فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دوێنێ هێرشیان كرده‌ سه‌ر چیای بۆتێ له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان 

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دوێنێ هێرشیان كرده‌ سه‌ر چیای بۆتێ له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان-ی باشوری كوردستان، له‌ ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به‌ ناوی كازم عه‌لی 50 ساڵان گیانی لەدەستداوە.ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هاوڵاتیەی دەڤەری بارزان سەرقاڵی کۆکرکردنەوەی گژوگیا بوە بەڵام بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانی لە دەستداوە.فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیی تورکیا له‌ نێوان قه‌زای ئامێدی و ناوچه‌ی قادش كه‌وتوه‌تە خواره‌وه‌

 

هاوکات هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا دژ به‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه‌، دوێنێ فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیی ئەو وڵاتە له‌ نزیك گوندی به‌رێ قه‌ر له‌ نێوان قه‌زای ئامێدی و ناوچه‌ی قادش كه‌وتوه‌تە خواره‌وه‌، تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.شایه‌تحاڵانی ناوچه‌كه‌ رایانگه‌یاندوە، دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکە، فڕۆکەکانی تورکیا سێ جار بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كردوه‌، فڕۆكه‌ سیخوڕییه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌ناوبراوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending