English | عربي

پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی بڵاو دەکاتەوە


پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی بڵاو دەکاتەوە

2019/05/16 | 10:20

(هەواڵ كوردستان)-

 

پەرلەمانی عێراق وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات و کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی کارنامەکە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 23-5-2019 ساز دەکرێت و تێیدا سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێن.

کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەی ژمارە 22ـی وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یەکەمی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقە.

کارنامەی کۆبوونەوەکە:

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئیدارەی دارایی.

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاپخانە ئەهلییەکان.

- بەردەوامیدان بە گفتوگۆ لەبارەی بابەتی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending