English | عربي

دۆناڵد ترەمپ سەردانی کۆریا دەکات


دۆناڵد ترەمپ سەردانی کۆریا دەکات

2019/05/16 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)-

 

سەرۆکی ئەمریکا سەردانی کۆریا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور کۆ دەبێتەوە.

کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە مانگی 6ـی ئەمساڵ سەردانی نیمچەدوورگەی کۆریا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەردانی کۆریای باشوور دەکات و لەگەڵ مون جای ئین، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

هەروەک کۆشکی سپی رایگەیاندووە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور، رازیکردنی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور دەبێ بە لەناوبردنی چەکە کۆکوژ و ناوکییەکانی ”کۆماری میللی کۆریای باکوور“ دەبێت، کە ئەمەش یەکەمجارە کۆشکی سپی ناوی فەرمیی کۆریای باکوور بهێنێت.

پێشتر لە رۆژی 12-6-2018 بۆ یەکەم جار، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆبوونەوە و رێککەوتنێکیان بۆ راگرتنی پەرەپێدانی چەکە ناوکییەکانی کۆریای باکوور واژۆ کرد.

رۆژی چوارشەممە 27-2-2019، کۆبوونەوەی دووەمی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام ئەنجام درا.

لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت.

دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending