English | عربي

ھاکان نەسرەدین: خەریکی بڵاوکردنەوەی کاری نوێم


ھاکان نەسرەدین: خەریکی بڵاوکردنەوەی کاری نوێم

2019/05/16 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)-

 

ھاکان نەسرەدین، گۆرانیبێژی کورد، دوای ماوەیەک لە وەستانی کارە ھونەرییەکانی، بە ستایلێکی نوێوە گۆرانی بڵاو دەکاتەوە.

لەبارەی ھۆکاری وەستانی کارە ھونەرییەکانی بۆ ماوەیەک، ھاکان نەسرەدین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەھۆی سەرقاڵیی بە ھەندێک کار و پڕۆژەی دیکەوە، ماوەیەک کارە ھونەرییەکانم وەستاند، بەڵام ئێستا گۆرانییەکم لەبەردەستدایە، کە ستایلێکی نوێیە و لە ماوەی داھاتوودا بڵاوی دەکەمەوە".

ھاکان نەسرەدین پێشتر چەند گۆرانییەکی زەکەریا عەبدوڵای گوتووتەوە و بینەرێکی زۆریان ھەبووە، ئەو دەڵێت: "زەکەریام خۆش دەوێت و سەرسامی کارە ھونەرییەکانی ئەوم، لە زۆر بەرنامەکان داوای گوتنەوەی گۆرانییەکانی ئەوم لێ دەکرێت".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending