English | عربي

بۆچی دوای چەند ساڵێک سووکانی ئۆتۆمبێل قورس دەبێت؟


بۆچی دوای چەند ساڵێک سووکانی ئۆتۆمبێل قورس دەبێت؟

2019/05/16 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)-

 

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕێنماییەکی لەبارەی ھۆکاری قورسبوونی سووکانی ئۆتۆمبێل لە دوای چەند ساڵێکدا، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕێنماییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە: "زۆرێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە سووکانیان پاوەرە واتە (ھایدرۆلیکین)، دوای چەند سالێک لە لێخورین، ھەست بە قورسبوونی سووکان دەکەن، یەکێک لەو ھۆکارانەی دەبێتە ھۆی قورسبوونی سووکان، خراپ بوونی ھایدرۆلیکی سووکانە".

ئاماژە بەوەش دراوە، پێویستە ھەموو ئۆتۆمبێلێکی سووکان پاوەر واتە ھایدرۆلیکی، لە 40 ھەزار بۆ 50 ھەزار کیلۆمەتر، یان دوو ساڵ جارێک، ھایدرۆلیکی سووکانەکانیان بگۆڕن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending