English | عربي

شەش وەزیری عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن


شەش وەزیری عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

2019/05/16 | 12:30

(هەواڵ كوردستان)-

 

شەش وەزیری حکوومەتی عێراق بە مەبەستی لێپرسینەوە، بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن.

محەمەد ئەلغزی، پەرلەمانتاری عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، شەش داواکاری بۆ بانگهێشتکردنی وەزیر پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە.

محەمەد ئەلغزی هەروەها رایگەیاندووە، داواکارییەکان دراونەتە فەرمانگەی پەرلەمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە و دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری کۆتایی دەدات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەزیرانەی داوای بانگهێشتکردنیان کراوە، بریتین لە وەزیرانی نەوت، دەرەوە، گەیاندن، دارایی و دوو وەزیری دیکە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending